نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییه‌كی كه‌می به‌سه‌ردا هات و ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له نرخه‌كانی پێشووی بوو، له‌كاتێكدا بازرگانان چاوه‌ڕێی ڕوونكردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر پلانه‌كانی بانكی فیدڕاڵی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سو‌و بۆ پێوانه‌كردنی كاریگه‌رییه‌كانی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئابووری و خواستی سووته‌مه‌نی.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ به‌بڕی ٣٦ سه‌نت دابه‌زی و به ڕێژه‌ی ٠.٤٥% دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته ٧٩.٢٦ دۆلار، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ٢٥ سه‌نت دابه‌زی كه ده‌كاته ٠.٣٥%ی نرخه‌كه‌ی و و گه‌یشتوه‌ته ٧٤.٣٧دۆلار.
هه‌ردوو جۆری نه‌وتی برێنت و ته‌كساس دوێنێ دووشه‌ممه به ڕێژه‌ی ١% به‌رزبوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چین بۆ یه‌كه‌م جار و دوای سێ ساڵ سێ ساڵ سنووره‌كانی خۆی كرده‌وه.
نرخی دۆلار به‌ڕێژه‌ی ٠.١% به‌رزبوەته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی پێشوودا نزمترین ئاستی له ماوه‌ی حه‌وت مانگدا تۆماركرد، به‌هێزتربوونی دۆلار، نرخی نه‌وت بۆ كڕیاره‌كان گرانتر ده‌كات.
داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، داتا نوێیه‌كانی هه‌ڵئاوسان كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوبكرێته‌وه، یارمه‌تیان ده‌دات بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌توانن خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ته‌نها زیادبوونی ٢٥% له بڕی ئه‌و بازدانه گه‌ورانه‌ی كه بۆ زۆربه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ به‌كاریان هێناوه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە