نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
ئەمڕۆ نرخی نەوت به‌هۆی گەشبینی له بازاڕه‌كانی جیهان و ئاسانکردنی سنووردارکردنی رێكاره توونده‌كانی پەیوەست بە "کۆڤید-19" لە چین كه گەورەترین هاوردەکاری نەوته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزبووەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 98 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 1.14% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 86.90 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی تێكساس 98 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 1.22% به‌رزبوه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وت به 81.16 دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو به‌هۆی هه‌ڵگرتنی رێكاره تونده‌كانی پەیوەست بە "کۆڤید-19"یه لەلایه‌ن چینه‌وه كه گەورەترین هاوردەکاری نەوته، ئه‌وه‌ش وایكرد گه‌شبینی له بازاڕه‌كانی جیهان درووست ببێت.
بەرهەمی ناوخۆیی چین لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 3% گەشەی کردوە و ئامانجی فەرمی "نزیکەی 5.5%"ی لەدەستداوە و دووەم خراپترین ئەدای ئابووری لە ساڵی 1976ەوە تۆمارکردوە، بەڵام ئەو داتایانە هێشتا لە چاوەڕوانییەکانی شیکاران دا بوون دوای ئەوەی چین لە مانگی کانوونی دوەمدا رێكاره توونده‌كانی گه‌شتكردنی هه‌ڵگرت.
رێکخراوی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە راپۆرتێکی مانگانەیدا رایگەیاندوە، ئەمساڵ خواست لەسەر نەوتی چین بە رێژەی 510 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.
بەڵام ئۆپێک پێشبینییەکانی بۆ گەشەی خواستی جیهانی لە ساڵی 2023دا وەک خۆی هێشتەوە كه پێشبینی ده‌كات 2.22 ملیۆن بەرمیل بێت لە رۆژێکدا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە