نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەهۆی پێشبینی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە بۆ زیادبونی خواست لەسەر نەوت لەمساڵدا و گەشبینی بازرگانان بە بووژانەوەی ئابووری چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، ئەمڕۆ دوای سێ رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و گەیشتە 85.88 دۆلار.
ئاژانسی بلۆمبێرگ-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 0.50 دۆلار بەرزبوەوە و گه‌یشته 85.88 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 0.61 سه‌نت بەرزبوەوە كه ده‌كاته 0.78%ـی بەهاکەی گه‌یشته 79.20 دۆلار.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە دەگەڕێتەوە کە پێشبینی کردوە لەمساڵدا خواست لەسەر نەوت بەڕێژەی رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل زیاد بکات، هەروەها بازرگانانیش گەشبینن بەوەی لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا ئابووری چین دەبووژێتەوە کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا.
لای خۆیەوە ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ووزه دەڵێت، پێشبینی ده‌كات نیوه‌ی گه‌شه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی ئه‌مساڵ له چینه‌وه بێت، هه‌روه‌ها خواستیش له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی له زیادبووندا دەبێت
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە