نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەهۆی گەشبینی بازرگانان بەرامبەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لەلایەن چین ەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت 1% بەرزبووەوە و نرخی هەر بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت گەیشتە 85.83 دۆلار.
ئاژانسی بلۆمبێرگ-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت دۆلارێک و هەشت سەنت بەرزبووەوە و گهیشته 85.83 دۆلار، هاوكات نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنتیش گهیشته 79.68 دۆلار.
ئاژانسەکە دەڵێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت بۆ ئامارەکانی گەشەکردنی ئابووری و زیادبوونی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، هەروەها بازرگانان پێشبینی دەکەن چین لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا ئابوورییەکەی ببووژێتەوە و خواستیش لەسەر نەوت زیاتر دەبێت.
لە مانگی شوباتەوە نرخی نەوت بەبەرزی ماوەتەوە ئەویش بەهۆی لێدوانی حکوومەتی روسیا کە رایگەیاندبوو لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە ووڵاتەکەی هەناردەکردنی نەوت بەڕێژەی رۆژانە 500 هەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە