نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو دابه‌زی، ئەوەش سه‌ره‌ڕای داتای ئابووری بەهێز لە چین و خەمڵاندن بۆ دابەزینی پشکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت ٠.٢٩ سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی ٣٤%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌رمیلێك گه‌یشته ٨٤.٤٨ دۆلار، نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش ٠.٢٩ سه‌نت واتا ٠.٣٦%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به‌رمیلێك به ٨٠.٥٧ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ڕافاییل بۆستیک، بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئەمریکا لقی ئاتلانتا ده‌ڵێت، "پێده‌چێت بانکی ناوەندی ئەمریکا یەک جاری دیکە سوودی بانکی بەرزبكاته‌وه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان لەو ووڵاتە کە هێشتا بەرزترە لە ئامانجی بانکی ناوەندی".
دابه‌زینی نرخەکان سنووردار بوو لە ژێر تیشکی نیگەرانییەکان لەوەی کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لە ئەمریکا ڕەنگە ببێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی گەورەترین بەکارهێنەری نەوت.
ئه‌و دابه‌زینه‌ی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه سەرچاوەکان لە زاری دامەزراوەی نەوتی ئەمریکییەوە بڵاویانکردەوە، لە هەفتەی کۆتاییدا پشکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا نزیکەی ٢.٦٨ ملیۆن بەرمیل دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
هاوکات داتا‌کان دەریان خستوە کە ئابووری چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە، لە چارەکی یەکەمدا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا گەشەی کردوە و گەیشتوەتە ٤.٥%.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە