نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئاسیادا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی له زیانه‌كانی به‌راورد به وه‌رزی پێشووتره، دوای ئه‌وه‌ی نه‌وت كۆتایی هه‌فته‌كه به ڕێژه‌ی ٢-٣% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی ووزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ٣٤ سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته ٨١.٢٨ دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا ٣٣ سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته ٧٦.١٦ دۆلار.
دابه‌زینی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای زیانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووەوه، كاتێك نه‌وتی خاوی برێنت نزیكه‌ی ٢% دابه‌زیوه و نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی مامناوه‌ندی ئه‌مریكا زیاتر له ٣% دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاماژه‌كانه‌وه كه ڕه‌نگه كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سودی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی دو مانگ دوابخرێت به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی به‌رزه‌وه.
حووسییه‌كانیش له یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كان له ده‌ریای سوور، شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی فه‌له‌ستین (حه‌ماس)، دابینكردنی نه‌وتی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سنووردار نه‌كردووه.
ئەم بابەتە 11762 جار خوێندراوەتەوە