نرخی پەچە لە ئەفغانستان ١٠ قات بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد     ...   نرخی پەچە لە ئەفغانستان ١٠ قات بەرز دەبێتەوە

دواکەوتوویی و پاوانخوازی، بەرۆ هەڵدێر چوون، لەسەر یەک بنەما نییە. سەقفی دیکتاتۆرییەت لە سەر بنەماگەلێکی جیاوازە. چی ئەم بنەماگەلە زۆرتر بن سێبەری پاوانخوازیش ڕەشت تر و بەرفراوانترە.
 
تاڵیبان هەرگیز بە تەنیایی نەیدەتوانی ئەفغانستان داگیر بکات، ئەوان پێویستیان بە کەمتەرخەمی و خەیانەتی دونیا بوو، بە دەوڵەتێکی گەندەڵ و دز و سست، بە گەمژەیی و خورافاتی خەڵکی و بە گەندەڵی و تاڵانی دەڵاڵەکانی بەرژەوەندیخواز.
لەوانەیە چەک و گوللە دوایین شت بووە کە پێویستیان پێ کەوتووە.
هەر ئەو بابەتەیە کە ئاگایی و وشیاری ژنان لە کۆمەڵگە ئەوەندە هەستیار دەکات و حکوومەتە دواکەوتووەکان زۆر لە ژن و ووشیاری نەوەکان دەترسن.

گرووپێکی دەڵاڵ کە خۆیان بە فرۆشیار دەناسن، ئامێری سەرکۆتی ژنان دەکەنە ڕێڕەوی بژێوی ژیانیان و نانی لێدەخۆن

بێگومان ڕۆژێک بازرگانی کردنی پەچە وەکوو چارشێوی ڕەش دەبێتە بازگانییەکی هەرە گەورە کە شەڕی مافیاکانی لێ دەکەوێتەوە؛ وەکوو ئەو شتە لە ئێران باوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە