نرخی گاز لە ئەورووپا بەرامبەر بە بەرمیلێک نەوت بوو بە ٤١٠ دۆلار
پەیامی کورد ... نرخی گاز لە ئەورووپا بەرامبەر بە بەرمیلێک نەوت بوو بە ٤١٠ دۆلار
ئەگەری کەمبوونی گازی سرووشتی لە زستان ، نرخی گازی لە ئەورووپا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرز کردووەتەوە ، شاخس و ئاستی نرخی گاز لەم دوورگیەیە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ١٤٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ڕیکۆردێکی نوێ و پیشەسازی لە دوورگەی سەوز بەرهەم هێنانی خۆیانیان ڕاگرتووە .
نرخی گاز لە ئەورووپا لە ئێستادا بەرامبەر بە یەک بەرمیل نەوت ٤١٠ دۆلاری مامەلە دەکرێت کە نیشاندەری کاریگەری گەلی مەترسیداری ئابووری ئەوە لە سەر ناوچەکەیە .
نرخی کارەبا لە ئاڵمانیا بۆ زیاتر لە ٥٠٨ دۆلار لە هەر مێگاوات لە کاتژمێرێکدا بەرز بووەتەوە .
ئەگەر ڕووسیا خستەبازاڕی گازی خۆی بۆ ئەورووپا بە تەواوی ڕابگرێت ، ئاڵمانیا تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو سوود وەرگرتنی لە وەرزی زستان دا پاشەکەوتی گازی سرووشتی هەیە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە