نزیکترین فەرماندە و ڕاوێژکارى باڵاى سەربازی عەلی خامنەیی کۆرۆنا کوشتی

پەیامی کورد      ...    نزیکترین فەرماندە و ڕاوێژکارى باڵاى سەربازی عەلی خامنەیی کۆرۆنا کوشتی
 حەسەن فیرووزئابادى بە هۆى تووشبوون بە کۆڕۆنا مرد
حەسەن فیروزئابادى سەرۆکى پێشووى کۆمیتەی گشتى هێزە چەکدارەکان و ڕاوێژکارى باڵاى سەربازی خامنەیی، کە لەم ساڵانەى دوایی گەندەڵییە ئابوورییەکەى کەوتبووە سەر زمانان، کۆڕۆنا کوشتى.
ئاژانسی هەواڵی فارس سەر بە سوپاى پاسداران بڵاوى کردەوە، فیروزئابادى کە لەم دواییە بە حوکمى ڕابەری باڵاوە وەک ئەندامى ڕاستەقینەی دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى نیزام هەڵبژێردرابوو، بە هۆى تووشبوون بە کۆڕۆنا مرد.
 ئەو ڤیلایەى کە فیروزئابادى تێیدا دادەنیشت، دەنگۆى زۆرى لەسەر بوو و موڵکێکى دەستبەسەرداگرتوو بوو.
 ئەو بۆ ماوەى ٢٥ ساڵ ئەم مۆڵکە ١٠ هەزار مەترییەى داگیر کردوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە