نزیکەی ١٠٤ ملیار دۆلار زیانی ڕاستەوخۆی بوومەلەرزە لە تورکیا
پەیامی کورد ... نزیکەی ١٠٤ ملیار دۆلار زیانی ڕاستەوخۆی بوومەلەرزە لە تورکیا
وەزارەتی دارایی تورکیا ڕایگەیاند، زیانە ڕاستەوخۆوەکانی بوومەلەرزە سەختەکەی ٦ی شوباتی ڕابردوو لە باشووری ووڵات گەیشتووەتە ١٠٣.٦ ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دارایی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم ڕێژەیە یەکسانە بە 9%ی داهاتی گشتی نیشتمانی تورکیا، کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2023دا بەدی بهێنرێت.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم زیانە شەش هێندەی ئەو زیانانەیە کە بەهۆی بوومەلەرزە گەورەکەی ساڵی ١٩٩٩ لە ناوچەی مەڕمەڕە بە ئیستانبووڵ یشەوە کەوتووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە