نزیک بە ٢٠ هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... نزیک بە ٢٠ هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر کران
هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات " هەواڵگری " ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی بە گرتن و دەست بەسەررکردنی هاووڵاتیان لە شاری بانە و گوندەکانی دەورووبەری کردووە.
پێنجشەممه ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ئەم ۲۰ هاووڵاتییە لە شاری بانە و گوندەکانی دەورووبەر دەستبەسەر کراون کە لە نێو دەستبەسەرکراوان سێ براشی تێدایە.
تا ئێستا ناوی ئەم کەسانە دیارە: سەلاح پزشکی، ڕەفیق پزشکی، مەناف پزشکی، جەمال مروەتی، سەعید قادری.
▫️ئیتلاعات و هێزە چەکدارەکانی خامنەیی بە ئۆتۆمبێلی مانگی سوور و جلی مەدەنییەوە هێرشیانکردووەتە سەر چۆمان، کۆپێچ، نمشێر و نجنه.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە