نموونەی سەرەتایی مووشەکی پێشکەوتووی ئەمریکی Starship SN8 بە شێوەی ناسەرکەوتوو تاقی کرایەوە

پەیامی کورد     ...    نموونەی سەرەتایی مووشەکی پێشکەوتووی ئەمریکی Starship SN8 بە شێوەی ناسەرکەوتوو تاقی کرایەوە

پۆرتاڵی تایبەتی " space.com " نووسی ، سێهەمین دەورەی تاقیکردنەوەکانی ستاتیکی نموونەی سەرەتایی Starship SN8 درووست کراوی کۆمپانیای ئەمریکی space ئیکس لەگەڵ شکستدا بەرەوڕوو بووەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم تاقیکردنەوانە ١٢ی نۆڤەمبەر لە بنکەی بۆشایی گەری لە گوندی بووکا چیکا لە " ئیالەتی تەگزاس " ئەنجام درا. تاقیکردنەوەکانی ستاتیک بریتییە لە ڕۆشن کردنی ماتۆڕەکان بە بی هاوێشتنی مووشەکە . جۆریک کە پۆرتاڵی  space.com ئاماژەی پێدەکات ، لە مووشەکەکەدا لە دوای تاقیکردنەوەی مەواددی تاوێندراو دۆزراوەتەوە . لە دەرئەنجامدا ، کارناسان کۆنترۆڵی سیستەمی هیدرۆلیکی مووشەکەکەیان لە دەست دەرچووە .

ئیلان ماسک ، سەرۆکی  space ئیکس لە کاتێکی درەنگتر دا لە لاپەڕەی تویتەر ئەگەری ئەوەی دا کە پارچەەکانی یەکێک لە ماتۆڕەکانی " ڕیتۆر " تاواوەتەوە . هێشتا هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە دیار نییە .

تاقیکردنەوەی نموونەگەلی سەرەتایی پێشوو ، جگە لە نموونەی سەرەتایی Starhopper لەگەڵ شکست دا بەرەوڕوو بووەتەوە . لە کۆتایی مانگی مەی SN4 دوای بڵاوبوونەوەی سووتەمەنییەکە تەقییەوە . لە مانگی ئەیپریل ، نموونەی سەرەتایییەکی دیکە Starship SN3 لە ژێر فشارەوە لەگەڵ نیترۆژێنی شل دا تەقییەوە . ئیلان ماسک ئەم ڕووداوەی بە هۆی هەڵەی کارمەندان و پێرسێنێڵی تەکنیکییەوە زانی .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە