نهێنییەکی گرینگ دەربارەی سەددام و ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد   ...  نهێنییەکی گرینگ دەربارەی سەددام و ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

خەلیل دلێمی سەرۆكی پێشووی دەستەی بەرگری سەددام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشووی بەعسی عێراق ڕایگەیاند : سەددام حسێن مەرجەكانی ئەمریكای بۆ لێخۆشبوون و ئازادكردنی رەتكردەوە كە یەكێك لە مەرجەكان جێهێشتنی عێراق بو.

خەلیل دلێمی لە میانەی بەرنامەی یادەوەری سیاسی لە كەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند، ئەمریكییەكان دانووستانیان لەگەڵ سەدام حسێن كرد و پێشنیاریان بۆ كرد، كەسێك كاندید بكات بۆئەوەی وەك جێگری سەرۆككۆماری عێراق دیاری بكات، بەڵام خۆی دەسەڵاتی نەبێت لەبەرامبەریشدا لێخۆشبوونی بۆ دەردەكەن. 

خەلیل دلێمی ووتیشی، "مەرجەكانی ئەمریكام گەیاندە خودی سەدام، كە یەكێك لە مەرجەكانیان ئەوە بوو سەددام حسێن لە فەللووجە شەڕی دژی هێزەكانی ئەمریكا ڕابگرێت، دوای ئازادكردنیشی ووڵاتەكە بەجێبهێڵێت، بەڵام سەددام ئەو پێشنیارەی ڕەتكردەوە".

بەوتەی خەلیل دلێمی سەدام، حسێن بە شیعرێك ووڵامی داواكاری و مەرجەكانی ئەمریكای داوەتەوە كە لە شیعرەكەدا هاتووە، "إن لم تكن رأسا فلا تكن آخره.. فليس الآخر سوى الذنب".

خەلیل دلێمی ئاماژەی بۆئەوەكرد، لە یەكەم دیداریدا لەگەڵ سەدام حسێن دوای دەستگیركردنی، گومانی هەبوو ئەوەی پێش خۆی هاوشێوەی ئەو بێت، چونكە باس لەوە دەكرا كە سەرۆكی پێشوو زیاتر لە 40 هاوشێوەی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی تایبەتی خۆی بەكارهێناوە، بەڵام دوای قسەكردن لەگەڵیدا، دڵنیا بو لە ناسنامەی ڕاستەقینەی سەددام حسێن.
باسی لەوەش كرد، "لەسەرەتاوە پێموابوو ئەو كەسەی قسەی لەگەڵ دەكەم دەكات هاوشێوەی سەددامە بەهۆی ئەو حاڵەتەی كە تێیدا بوە لەئەنجامی دەستگیركردن و ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەیی، دواتر تێگەیشتم دوای ئەوەی دەستیكرد بە گێڕانەوەی هەندێك ڕووداوم كە ئەو بووە".


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە