نهێنی تەمەن درێژی لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا بزانن
پەیامی کورد ... نهێنی تەمەن درێژی لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا بزانن
لێکۆڵینەوەی پێشووی زانکۆی هارڤارد، کە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی تەمەن درێژی لە ناوچەکانی جیهاندا کردووە وەک ساردینیا لە ئیتاڵیا، ئۆکیناوا لە ژاپۆن، لۆمالیندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە پیربوونی تەندرووستانەی مرۆڤ لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە بۆ سنوورداربوونی کالۆری لە... خۆراک و هەروەها وەرزشکردن پەیوەندی بە ژینگە و سرووشت و لایەنە ڕۆحی و کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە، کە هەموو ئەمانە فشارە دەروونییەکان کەم دەکەنەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر تەندرووستی مرۆڤ هەیە.
نەبیل نەجا، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار : لە زانستی پیربووندا، بۆماوەیی و جینەکان کاریگەرییان لەسەر نزیکەی 30%ی چۆنیەتی تەمەنی مرۆڤ هەیە، لەکاتێکدا شێوازی ژیان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان کاریگەرییان لەسەر 60%ی دیکە هەیە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە