نوخبەی بیرکاری سەقزی وەک گەنجترین مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی زیوریخی سویسرا ناسێندرا
پەیامی کورد ... نوخبەی بیرکاری سەقزی وەک گەنجترین مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی زیوریخی سویسرا ناسێندرا
شاهۆ مەشهووری، نوخبەی جیهانی بیرکاری و خاوەنی چەندین ڕیزبەندی جیهانی لە ئۆڵۆمپیادی بیرکاری جیهانی، وەک گەنجترین مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی زیوریخی سویسرا ناسێندرا.
ئەم زانایە گەنجە پەیوەندی بە کۆمەڵەی بیرکارانی زانکۆی زیوریخی سویسرا کردووە و لە هاوینی ئەمساڵدا کۆچ دەکات بۆ سویسرا بۆ ئەوەی وانەی ئۆڵەمپیادەکانی بیرکاری بڵێتەوە.
شاهۆ مەشهووری کە لە لایەن فەڕەنساوە بانگهێشتی ئۆڵەمپیادی جیهانی بیرکاری I_STEM کرا کە ئەمساڵ لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاهو مەشهووری خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بیرکاری لە زانکۆی ئۆسلۆی ووڵاتی نۆرڤێژ .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە