نوخشە ناسیح : بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە
پەیامی کورد ... نوخشە ناسیح : بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا.
بەرپرسانی ئیدارەی شارەكەش دەڵێن "بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكان لە بەغدا بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، سوپاسیش بۆ پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت."
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند "هاووڵاتییانی هەڵەبجە بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەك 19م پارێزگای عێراق، پیرۆزباییمان ئاراستەی سەرجەم دانیشتووانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و كەسوكاری شەهیدان دەكەین".
نوخشە ناسیح ووتیشی "بە پێویستی دەزانین سوپاس و دەستخۆشیمان ئاڕاستەی هەریەك لە بەڕێزان، سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەن نوێنەرانی عێراق و سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بكەین، هەروەها سوپاس و دەستخۆشیمان ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت و جێگری سەرۆكی حكوومەت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و هەموو ئەو لایەنانەی پاڵپشت بوون بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەین.
خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین پاش چاوەڕوانییەكی زۆر، بە پاڵپشتی هەموو لایەك پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند كرا، ستایشی زۆرمان بۆ ئەم قۆناغە گرینگە هەیە، داوا لە خوای گەورە دەكەین ئاسایش و ئارامی و هەلی كار و بووژانەوەی بەدوا دابێت.
هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرهەمەكەی ئاسودەبوونی 5000 هەزار ڕوحی خنكێندراو بوو، داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین بەو ئاراستە بە یەكدەست، بۆ دەستكەوتنی هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان یەكگرتووبن".
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە