نوورى مالكى داوایەک لە دژی موسته‌فا كازمى ئاراستەی دادگاى فیدڕاڵى عێراق دەکات
پەیامی کورد ... نوورى مالكى داوایەک لە دژی موسته‌فا كازمى ئاراستەی دادگاى فیدڕاڵى عێراق دەکات
نوورى مالكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا داوا ده‌كات دادگاى فیدڕاڵى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى موسته‌فا كازمى ڕابگرێت.
نوورى مالكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌ركرده‌ى دیارى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى ئێستا ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوورى نیه بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى نه‌وتى به‌سره - عه‌قه‌به، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه بۆیه داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دادگاى فیدڕاڵى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى ئه‌م حكوومه‌ته ڕابگرێت.
نوورى مالكى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ڕێگاكانى به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌كردنى ووزه‌ى عێراق بۆ ده‌ره‌وه زیاد بكرێت به‌ڵام به مه‌رجێك به‌هه‌ده‌ردانى داهات و زیانى عێراقیه‌كانى تیانه‌بێت و ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م پرسه بدرێته ده‌ست حكوومه‌تى داهاتوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى له هه‌نارده‌كردن هه‌بێت نه‌ك باشوور زۆرترین هه‌نارده‌ى هه‌بێت و ئه‌و گومانانه‌ش بڕه‌وێته‌وه كه نه‌وتى عێراقى نادرێته ئیسرائیل.
عێراق و ئۆرده‌ن له ساڵى 1983 وه گرێبه‌ستێك له نێوانیاندایه بۆ دروستكردنى هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له به‌سره‌ى باشوورى عێراقه‌وه بۆ به‌نده‌رى عه‌قه‌به به ناو خاكى ئه‌رده‌نداو تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م گرێبه‌سته جێبه‌جێ بكرێت و حكوومه‌ته‌كه‌ى كازمى چه‌ند جارێك ڕایگه‌یاندوه ئه‌وان كار بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و گرێبه‌سته ده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە