نووری مالکی ئەگەری سزای لە سێدارەدان یا خود بەندی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت
پەیامی کورد ... نووری مالکی ئەگەری سزای لە سێدارەدان یا خود بەندی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت
ئەگەر بسەلمێنرێت تۆمارە دزەپێکراوەکانی نووری مالکی ڕاستییە، سزای لە سێدارەدان یا بەندکرانی هەتاهەتایە
ئه‌میر ده‌عمی، یاساناسی عێراقی دەرباره‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی نووری مالكی یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا عێراقیه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی كه دزه‌یان پێكراوه و بڵاو بوونه‌ته‌وه، تێیدا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ده‌كرێت وهه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری تێدا كراوه، به‌ڵام تا ئێستا دادگا راستی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ووتیشی، "گه‌ربێت و دادگا راستی و درووستی تۆماره ده‌نگییه دزه‌پێكراوه‌كه‌ی نووری مالكی بسه‌لمێنێت، ئه‌وە به‌پێی یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر، ژماره 13ی ساڵی 2005 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كرێت و به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش به تۆمه‌تی (هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتن و هاندان بۆ شه‌ڕی ئه‌هلی و په‌لاماردانی شوێنه پیرۆزه‌كان) نووری مالكی دادگایی ده‌كرێت و سزاكه‌شی هه‌تاهه‌تایی یان له سێداره‌دان ده‌بێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە