نووری مالکی سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... نووری مالکی سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هۆشداری دەدات
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هەر لایەنێکی سیاسی نیازی چاکسازی و بۆنیادنانی هەبێت، دەبێت پابەندی دەستوور و هەڵبژاردن بێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان مەترسی لەسەر سەقامگیری تەواوی دەوڵەت درووست دەکات، "سەقامگیری دەوڵەتیش لە بنەڕەت دا بەندە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان".
نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ووتارێکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆشایی یەکی لە سیستەمی ئیداری پارێزگاکان و تەواوی عێراق بەجێهێشتوە، ئەوەش رێخۆشکەر بوە لە درووستکردنی چەندین کێشە.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەقامگیری پارێزگاکان واتە سەقامگیری دەوڵەت، بنەڕەتی سەقامگیری دەوڵەتیش لە دابینکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتیان خۆی دەبینێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، مانەوەی پارێزگاکان بەبێ ئەنجوومەن مەترسی درووست دەکات، هەر لایەنێکیش مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی و بنیادنان بێت، ئەوا دەبێت پابەندی تەواوی دەستوور و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بێت.
نووری مالکی باسی لەوەشکرد، بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی مەترسیدارە و هەڕەشەی لەسەر ناوچەکە و جیهانیش درووستکردەوە، ئەویش بەهۆی دوژمنایەتی زایۆنییەکان لەسەر غەززە و سووریا و لوبنان، بەرخۆدانی فەڵەستینیش گۆڕانکاری لەو هاوکێشەیە درووستکردوە و وانەیەکی نوێی فێری ئەو لایەنانە کردوە کە چاودێری گۆڕەپانەکە دەکەن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە