نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد     ...   نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سبەینێ چوارشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان ، سبەینێ چوارشەممە نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لەلایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی نزیك لە ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، مالیکی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی پارتی و یەکێتیدا کۆدەبێتەوە  و دۆخی عێراق، پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە