نووری مالکی لە هەولێرە

پەیامی کورد     ...   نووری مالکی لە هەولێرە

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نوورى مالکى گەیشتە هەولێر، كه‌ بڕیاره‌ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەتى عێراق گفتوگۆ بکه‌ن.

هەریەک لە هوشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حسێن، بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، د. عەرەفات کەره‌م، نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نوورى مالکى، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کرد.

وا بڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەولێرى پایتەخت شاندى (چوارچێوەى هەماهەنگى) کە لە چەند لایەنێکى سەر بەپێکهاتەى شیعە پێکهاتووە، لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەتى عێراق گفتوگۆ بکات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە