نووری مالکی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... نووری مالکی هۆشداری دەدات
نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت"هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بابەتێکی پەسەندنەکراوە و چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی نەکردووە".
ئەمڕۆ سێشەممە نووری مالکی لە تویتێکدا باسی لە دەنگۆکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کرد و ووتی "بە تووندی دژی بژاردەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەوەستینەوە و ڕێگەنادەین پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە".
باسی لەوەشکرد، ئەم بابەتە لەم کاتەدا کە چەند ڕۆژێک ماوە بۆ ٢٦ی ئادار و کۆبوونەوەی پەرلەمان، تەنها هۆکارێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەلای پەرلەمانتاران بەتایبەتیش پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە