نووری مالکی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە شەڕی تورکیا لە دژی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    نووری مالکی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە شەڕی تورکیا لە دژی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە

نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر شەڕى تورکیا و پەکەکە لە عێراق ڕاگەێندراوێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: لەسەر حکوومەتی عێراق پێویستە بە پەلە کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە عێراق بهێنێت. تا دانیشتوانی شار و گوندەکانی ئەو ناوچانە بتوانن بە ئارامی بژین.
 هێرشەکانی تورکیا هۆکارن بۆ ترساندنی دانیشتوانی دهۆک. پێشێلکارییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق مەحکووم دەکەین.
 لەبەر بوونی پەکەکە و هێرشەکانی سوپای تورکیا کورد و کریستیانەکان، لەو ناوچانەی پەکەکەی لێیە لە ترس و دڵەڕاوکێ دەژین.
بەوهۆیەشەوە ناچارن بۆ شوێنەکانی دیکە کۆچ بکەن.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە