نووری مالیکی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... نووری مالیکی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه كه له‌هه‌وڵدان بۆ كۆتاییهێنان و له‌ناوبردنی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه هه‌مان سیناریۆی قاسم موسلیح و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی ئه‌و هێزه دووباره ببنه‌وه.
نووری مالیكی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له مانگی "تشرینی یه‌كه‌م/١٠" ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێن، به ئاسانی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ناچێت و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی ووڵات درووستده‌كات.
ووتیشی،"ئێمه قبوڵی كۆتایی پێهێنانی ڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌ین، هه‌رچه‌ند هه‌وڵێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به یه‌كجاری حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوببه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارییه‌كی زۆری كرد له سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان به‌سه‌ر داعش، له‌ئێستاشدا پێشنیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان كردوه له نێوان موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند هێزێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی بۆئه‌وه‌ی كۆتایی گومانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بهێندرێن.
سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، سیناریۆی ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده قاسم موسلح ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دووباره ببێته‌وه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە