نووسراوی مۆسکۆ بۆ واشینتۆن : هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین ڕابگرن
پەیامی کورد ... نووسراوی مۆسکۆ بۆ واشینتۆن : هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین ڕابگرن
باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا جەختی کردەوە مۆسکۆ نووسراوێکی بۆ واشینتۆن ناردووە و داواکاری ڕاگرتنی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین ە .
واشینتۆن پۆست پێشتر هەوالی دابوو کە ڕووسیا بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی سەبارەت بە هەناردەکردنی " هەستیارترین " سیستەم گەلی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین و " پاشهاتە بێوێنەکانی " لەم هەنگاوە شەڕئەنگێزانەیە هۆشداری داوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا شەوی ڕابردوو لەگەل سەرۆککۆماری ئۆکراین لە کییف چاوپێکەوتن یان کردووە و سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی گفتووگۆیان کردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە