نووسراوێکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە سەباەرت بە پرسی دوو مووچەیی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی لەبارەی پرسی دوو مووچە نووسراوێک ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان دەکات و رایدەگەینێت، بڕی ئەو مووچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەی کە زیاتر لە مووچەکانیان وەرگرتوە لە پێش رێککەوتی یەکی (تەموز/٧) لێیان وەرناگیرێتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتی کردوە لەبارەی پرسی دوو مووچە، رایگەیاندوە، "بەپێی ماددەی (١٤/أ) لە یاسای چاکسازی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠وە دوای رێنمایی دارایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٢ بڕیارماندا بە دەرکردنی ئەم رێنماییە".
لە خاڵی دووەمی نووسراوەکەدا هاتوە، بڕی ئەو مووچەیەی کە زیاتر لە مووچەیەک وەرگیراوە لەلایەن مووچەخۆران لە دوای رێککەوتی ١-٧-٢٠٢٠ لێیان وەرناگیرێتەوە، تەنها ئەو موچەیە وەردەگیرێت کە خۆی هەڵی بژاردوە، هەر بڕە پارەیەکیش پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕی لێوەرگیرانەکە لە مووچەخۆر کە لە بڕگەی (٢)دا هاتووە، بە رێژەی (١/٥)ی کۆی مووچەکەی (بنەڕەتی و دەرماڵە) زیاتر نەبێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە