نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە گفتۆگۆی نێوان سەرۆک بارزانی و سەدر بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە گفتۆگۆی نێوان سەرۆک بارزانی و سەدر بڵاو دەکاتەوە
سەرۆک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مۆقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌نجامدا و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی نێوانیان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
به‌پێی ڕاگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی تایبه‌تی مۆقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مۆقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له سەرۆک مه‌سعوود بارزانی ه‌وه پێگه‌یشت ، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوی پێویست و هه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی سێ قوڵی ستراتیژی نێوانیان له‌م قۆناغه‌دا له‌پێناو گه‌یشتن به پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مه‌سعوود بارزانی و مۆقته‌دا سه‌در رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی نێوانیان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
٥ی ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مان شێوه سەرۆک مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی لەگەڵ مۆقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر ئه‌نجامدا و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێ كرد.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە