نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سەبارەت بە کێشە و گرفتی ٤ بەڕێوبەرایەتی سەر بە حکوومەتی فێدڕاڵ ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سەبارەت بە کێشە و گرفتی ٤ بەڕێوبەرایەتی سەر بە حکوومەتی فێدڕاڵ ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هه‌ر چوار به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌كات كه چه‌ند مانگێكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دوێنێ لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوهبه‌رانی هه‌ر چوار به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی سه‌ربه حكوومه‌تی فیدڕاڵی كۆبوه‌وه و له‌نزیكه‌وه گوێبیستی خواست و داواكارییه‌كانیان بوو.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین، كێشه‌كانتان به‌زووترین كات بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ین، كاری له پێشینه‌شمان چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌كانتان ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌نی هه‌ریه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی "ڕه‌گه‌زنامه، نشینگه، پاسپۆرت، زانیاری" سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیان كرد، له پای ئه‌و خه‌م خۆرییه‌ی بۆیان و ڕاشیانگه‌یاند، له‌ڕابڕدووش توانیویه‌تی گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ربكات .
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، نشینگه، پاسپۆرت، زانیاری) دابه‌شنه‌كراوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌غدا به ره‌وانه نه‌كردنی مووچه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و فه‌رمانگانه تۆمه‌تبارده‌كات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە