نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بەدەرکردنی حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس لە مەحکوومانی تاوانبار بە تاوان و هەوڵگەلی تێرۆریستی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا ئەلیەوم ئیسماعیل ئەلحەدیدی ، ڕاویژکاری سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا ڕایگەیاند : ژمارەیەک بڕیار کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە دەرکردنی حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس دەرکراوە پەیوەندی بە دەورەی پێشوو و ئێستاوە هەیە .

ئەو هەروەها ووتی : هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کە ئەم حۆکمانە لە دوای ڕووداوەکەی مەیدانی الطیران دەرکراوە بەڵام ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم ژمارە لە حۆکمانە بریتی لە ساڵانی ڕابردووش دەبێت .

حەدیدی ووتی : سەرۆککۆماری عێراق هیچ کات بۆ دەرکردنی حۆکمگەلی لە سێدارەدان ی تێرۆریستان شک و گومانی نابێت . هەروەها هیچ جۆرە فشارێک لە دژی ئەو سەبارەت بە دەرکردنی ئەم حۆکمانە لە ئارادا نییە بەڵام داواکاریگەلێک لە لایەن هەندێک لە هاووڵاتیانەوە ، شێخەکانی عەشایرەکان ، دامەزراوەگەلی مەدەنی و نێودەوڵەتی بوونی هەیە کە بە حۆکمی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق داواکاری کەم کردنەوەی حۆکمی تاوانەکانی لە سێدارەدانی دەکەن .

دوو ڕۆژ پێش ئاژانسی فەرمی عێراق هەوالی لە پشتڕاست کردنەوەی حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٤٠ کە لە مەحکوومان لە لایەن سەرۆککۆماری یەوە دابوو .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە