نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە فەیسەڵ حەیمووس دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پۆستە نوێیەکەی وەک جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، هاوکات پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پلانەکانی پارێزگار عەلی ئەلعەلاق لهبارهی دابهزاندنی بههای دۆلار بهرامبهر به دینار دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویكردهوه، "فەیسەڵ حەیمووس دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پۆستە نوێیەکەی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کاری تیمی و ئەو پلانانەی کە لەلایەن پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە دانراون، راگهیاند، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بههای دینار و بههێزكردنی بانکی ناوەندی و پێشخستنی".
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی لەوەکردوەتەوە، کە هەوڵدەدات ئەو بەرپرسیاریەتییەی پێی سپێردراوە، لە ئەستۆ بگرێت و لە ئاست ئەم ئەرکەدا بێت، ئاماژەی بەوەکردوە، بانکی ناوەندی یەکێکە لە گرینگترین دامەزراوەکانی دەوڵەت، بەو پێیەی کە ڕۆڵێکی گرنگ لە خزمەتکردنی کۆمەڵگادا دهگێڕێت.
موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدابوو، فەیسەڵ حەیمووس وەک جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەستنیشان بکات، پێشتریش چهند پۆستێكی پێسپێردراوه لهوانه بەڕێوبەری گشتی بانکی بازرگانی عێراقی TBI.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە