نووسینگەی ڕاگەیاندنی فازڵ میرانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نووسینگەی ڕاگەیاندنی فازڵ میرانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕووداو، سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان ووڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و، لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانی ووڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی هەڤاڵ فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە و، هەروەها چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکوو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە!. لێرەوە ڕایدەگەینین ڕووداو و بڕیارەکانی ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردوە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچوونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
هەڤاڵ فازڵ میرانی
٥ـی٣ـی٢٠٢٣
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە