نووسەری "قەرەچ" دکتورای شانازی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا
پەیامی کورد ... نووسەری "قەرەچ" دکتورای شانازی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا
"سەلیم حەقیقی" نووسەری ڕۆمانی "قەرەچ" لەلایەن لێژنەی ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ لە ئامریکا، دوکتورای شانازی پێبەخشرا.
"سەلیم حەقیقی" نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری شنۆ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستا دانیشتووی ووڵاتی "نۆرڤێژ"ە، ساڵی ٢٠٢١ ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە چوارچێوەی ڕۆمانێکدا بە ناوی "قەرەچ" چاپ و بڵاو کردەو.
ئەم ڕۆمانە پێشوازییەکی زۆری لێکرا و بڕیار دراوە وەربگێردرێتەوە بۆ سەر چەند زمانی دیکەی جیهانیش.
نووسەری ئەو ڕۆمانە کە هەوڵی داوە خەیاڵ و ڕاستی ژیانی بکاتە هەوێنی ئەم بەرهەمە، لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا لە نێوەڕاستەکانی دەیەی نەوەدی زایینی لە ناوچەیەکی باشووری کوردستان، بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بە ڕێژیمی ئێران دەکوژرێ و تیرۆر دەکرێ، بەڵام دیسان لە مردن ڕزگار دەبێ، ئەو بۆ درێژەی دەچێتە بەغدا و لەوێش تووشی ڕووداوی سەیر دەبێ.
دوای هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ڕۆمانی "قەرەچ" لێژنەی ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا لە عێراق، دکتورای شانازی مافی مرۆڤی وەک ڕێز لێنان بەخشییە نووسەری ئەم ڕۆمانە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە