نووسەرێکی ئیسرائیلی : تووندووتیژی ناوخۆیی چاوەڕێی ئێمە دەکات
پەیامی کورد ... نووسەرێکی ئیسرائیلی : تووندووتیژی ناوخۆیی چاوەڕێی ئێمە دەکات .
نووسەرێکی بە ناو بانگی ئیسرائیلی لە مەقالەیەکدا نووسی : لە سێبەری درزە هەمیشەییەکاندا لە نێوان ئیسرائیل ییەکان لە ئاستە جیاوازەکانی زمان ، کلتوور و ئابووری دا کە ناتوانرێ لەو ناو ببردرێن ، ، بیرۆکەی بەرژەوندی هاوبەش ، ئەمڕۆ لە ئیسرائیل دا بوونی نییە و بیرۆکەی خەڵکی ئیسرائیل نیشاندەری ڕاستییەکانی ئێستای نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی ٢١ ، " ڕان ئادلیست " لە ڕۆژنامەی مەعاریۆ بە بەیانی ئەم بابەتە هەروەها نووسی : ڕاگەیاندنی دیمۆکرات بوونی ئیسرائیل شتێکی بەتاڵە چوونکە ئەوەی ئیسرائیل لە ڕاستیدا بینەریەتی لە ڕاستیدا بڵقەکانی ئازادی یە و دەریایەکی گەورە کە ئەم بڵقانە تێیدا دەجووڵێنەوە دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرەست و تاریکە .
هەروەها ووتی : تووندووتیژی بە هۆی ئەم دۆخەوە بەشێکی جیانەبوو لە ڕاستییەکانە لە دەورەی بەرەو کۆتایی هەڵبژاردنەکان ە کە لەگەل پەسەند نەکردنی مافی سەرەکی فەلەستینییەکان دا لە پەیوەندی دایە چوونکە ئیسرائیل لە لایەن ڕادیکاڵەکانەوە هیدایەت دەکرێت .
نووسەرە ئیسرائیلییەکە هەروەها نووسی : هاندان بە تووندووتیژی لە ئیسرائیل بە زانابوونی دەوڵەت ەوە ئەنجام دەدرێت و بە تەواوی هاوشیوەی پاڵثشتی ترامپ لە هێرشبەرانە کە هێرشیان کردەو سەر باڵەخانەی کۆنگرە . هەندێک کات ئەم هاندانە دەبێتە هۆی تووندووتیژی و کوشتن هاوشیوەی ئەوەی کە بۆ ئێسحاق ڕابین هاتە ئاراوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە