نووسەرێکی عەرەب : بەرژەوەندی ڕاستەقینەوەی ئێمە ئەمەیە کە ئیسرائیل بە تەنیایی خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت
پەیامی کورد ... نووسەرێکی عەرەب : بەرژەوەندی ڕاستەقینەوەی ئێمە ئەمەیە کە ئیسرائیل بە تەنیایی خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت .
عیماد شقوور نووسەری فەلەستینی لە قودسی عەرەبی نووسی : لە گەشەی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل بەرژوەندی ڕاستەقینەی ئێمەیە ئەمەیە کە ئەم ڕژیمە لە خاوەنداریەتی ئەم جۆرە چەکە تەنیا نەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک شقوور لە مەقالەیەکی دیکە لە ژێر ناوی " ئیسرائیل ... ئێران ... چەکی ئەتۆمی و عەرەب " ووتی : چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل نە چەکێک بۆ پارێزگاری لە عەرەب و نە کەنداوی فارس و نە شبە جەزیرەی عەرەبی و نە مەغریب ی عەرەبی ، بەڵکوو چەکی هەژموونی و بچووک کردنی عەرەب لە نێوان نەوەکانی ئێستا و داهاتووی ئەوانە .
جەختی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە بێبەش کردنی عەرەبەکان لە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی کە پارێزگاری لێوە بکات و داهاتووەکەی بپارێزێت ، هەوڵ بدات بەڵکوو کێشەکە لەمەدایە کە عەرەبەکانی بۆ بەرهەم هێنانی هیچ جۆرە چەکێکی ئەتۆمی هەوڵ نەدەن . چونکە چەکی ناسراو و نەناسراوی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و هەمیشەیی بۆ عەرەبەکان ە و لەمبارەیەوە ووتەکانی مووشە دایان " وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئۆکتۆبەری ١٩٧٣ دا لە بیر ناکرێت کە فەرمانی کەلک وەرگرتن لە چەکگەلی نەناسراو لە ئەگەری بەردەوامی پێشڕەوی ئەرتەشی میسڕ لە شێبە جەزیرەی سینا و گەیشتنی بە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو ی دەرکرد .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە