نووسەر و لێکۆڵەری زمانی کوردی لە بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج
پەیامی کورد ... نووسەر و لێکۆڵەری زمانی کوردی لە بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی "موژگان کاوسی" لە بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج ،ئەوە لە حاڵێکدایە کە مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی پزیشکانی بەندیخانەی ئێڤین ئەوەیان پشتڕاست کردبووە کە موژگان "کاوسی" بە هۆی نەخۆشی دڵ وهاتنە خوارێی زەختی خوێن توانایی مانەوەی لە بەندیخانەی نییە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەهیچ وڵامێکیان بە داواکاری و داخوازییەکانی ناوبرا نەدایەوە و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج.
شایانی باسە"موژگان کاوسی" مامۆستا ی زمانی کوردی نوسەر و ژینگە پارێز لە خۆپێشاندانەکانی ٢٧ی گەلاوێژ ی ٩٨ بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بەدژی ڕێژیم و هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەرکرا و لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆمار ئیسلامی ئێران سزای ٣٦ مانگ بەند کرانی بە سەر دا سەپا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە