نوینەرانی یووئێن سەبارەت بە گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە کە ئاگری لە خۆبەردا و پەنابەرانی ئەو پارچەیەی کوردستان هەواڵی دڵخۆشکەر ڕادەگەێنن
پەیامی کورد ... نوینەرانی یووئێن سەبارەت بە گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە کە ئاگری لە خۆبەردا و پەنابەرانی ئەو پارچەیەی کوردستان هەواڵی دڵخۆشکەر ڕادەگەێنن
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوی ئەو گەنجەی کە لەبەردەم بارەگاکەیان لە هەولێر خۆی سووتاند بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەهاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق، ناو و زانیاری ئەو پەنابەرانە تۆمار دهكهین، كه داوای مافی پەنابەرێەتی دەکەن.
دوای دوو رۆژ لە خۆسووتاندنی گەنجە رۆژهەڵاتیەکە کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕاگهێندراوێكی لهبارهی ئهو رووداوه بڵاوکردەوە و رایگەیاند، روداوی تراژیدی خۆسووتاندنی ئەو پەنابەرە لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر، نیگەرانی کردین.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه، تیمی تەندرووستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش بهو گهنجه کردوووە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاماژهی بهوهش داوه، کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کاردەکات بۆ تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەریەتی دەکەن، بەگوێرەی ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەناخوازان.
یو ئێن ئێچ سی ئاڕ ووتیشی،" بەبێ جیاوازی هاوکاری راستەخۆ پێشکەشی هەموو ئەو پەنابەرانە دەکەن، کە لە هەرێمی کوردستان و عێراقن، هاوکارییەکانیش بریتین لە، خزمەتگوزارییەکانی پاراستن، هاوکاری دارایی و یاسایی.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، پشتیوانی دامەزراوەکانی حکوومەتی ههرێمی كوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بۆ پەنابەران وەك، خزمەتگوزاری تەندرووستی، پەروەردە، ئاو و کارەبا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە