نوێترین بەرهەمی کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری ناوداری کورد بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... نوێترین بەرهەمی کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری ناوداری کورد بڵاو دەکرێتەوە
نوێترین بەرهەمی کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری ناوداری کورد بە هاوکاری ژەنیارانێک لە هەموو شوێنی جیهان لە ژێر ناوی ڕێزنان لە نەیشابوور، بڵاو کرایەوە.
نوێترین بەرهەمی کەیهان کەلهوڕ بە ناوی "وەکوو شەوی فیرووزەیی نەیشابوور" بە هاوکاری گرووپی ڕێگای ئاوریشم بڵاو کرایەوە.
کەیهان کەلهوڕ لە لاپەڕەی مەجازی خۆیدا ئەم ئەلبوومەی ڕێزنان لە نەیشابوور زانی کە یەکێک لە شارەکانی ڕێگای ئاورێشم بووە.
مایکل لینگستۆن ئاهەنگسازی ئەم ئەلبوومەیە و ژەنیارانێک کە پێشتر لە گەڵ کەلهوڕ هاوکارییان کردووە، لەم ئەلبوومەشدا هونەری خۆیان نواندووە.
کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری کەمانچە و کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی مۆسیقای کوردستان ئێرانە کە پێشتریش چەندین ئەلبوومی بەنرخی بڵاو کردووەتەوە و چەندین کۆنسێرتی بەڕێوە بردووە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە