نوێترین دیزاینی Xiaomi Pad ٦ Pro کەوتە بازاڕ
پەیامی کورد ... نوێترین دیزاینی Xiaomi Pad ٦ Pro کەوتە بازاڕ
کۆمپانیای شاومی چینی لەمدواییە لاپتۆپێکی نوێی بەناوی Xiaomi Pad ٦ Proخستە بازاڕەوە کە دیزاینێکی کەشخە و تایبەتمەندیی ئاست بەرزی هەیە.
کۆمپیوتەرەکە پێکهاتەیەکی تۆکمەی هەیە بەهۆی ئەوەی بە چوارچێوەی ئەلەمنیۆم پشتگیری دەکرێت و بە شووشەی دژە شۆک و ڕووشان پارێزراوە، ڕەهەندەکانی بۆدییەکەی بریتین لە (254/165.2/6.5) میلی مەتر، و کێشی ٤٩٠g.
ئامێرەکە شاشەیەکی ١١ ئینجIPS LCDی بەدەستهێناوە، ڕوونی شاشەکەی (٢٨٨٠/١٨٠٠) پێکسڵە، فرێکوێنسییەکەی ١٤٤ هێرتزە، و ڕووناکیەکەی نزیکەی ٣٠٩ cd/mیە، هەروەک دەتوانرێت بە قەڵەمێکی زیرەک لەسەری بنووسێت و وێنەی بکێشێت .کۆمپیوتەرەکە بە سیستەمی ئەندرۆید١٣ کاردەکات کە ڕووکارەکانیMIUI١٤ و پڕۆسێسەری کوالکۆمSM٨٤٧٥ Snapdragon ٨+ Gen ١ و پڕۆسێسەری گرافیکیAdreno ٧٣٠ و رامی٨ و ١٢ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی٢٥٦/٥١٢ گێگابایته.
هەرچی کامێرا سەرەکییەکەیەتی، دوو هاوێنەی بە کوالێتیی (٥٠ + ٢) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەش کوالێتییەکەی ٢٠ مێگا پێکسڵە.
لاپتۆپەکە دەرچەیUSB Type-C ٣.٢ و چوار بڵندگۆی کارایی بەرز و پاترییەکی ٨٦٠٠ میلی ئەمپێري هەيە كە لەگەڵ بارگاویکەرەوەیەکی خێرا کە بە توانای ٦٧ وات کاردەکات، ئەوە جگە لەتەختەکلیلێکی دەرەکی کەشخە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە