نوێترین هەواڵی ڕووسیا : وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵی کوژرانی ١٣٥١ سەربازی ووڵاتەکەی لە ئۆکراین ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   نوێترین هەواڵی ڕووسیا : وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵی کوژرانی ١٣٥١ سەربازی ووڵاتەکەی لە ئۆکراین ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لە ئاماری کوژراوان و قوربانیانی شەڕی ئۆکراین ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا ١٣٥١ سەربازی رووسی کوژراون و ٣٨٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وەزارەتخانەیە لە ڕۆژی ٣٠ یەمینی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین نزیکەی ٣٠ هەزار هێزی ئۆکراینی کوژراون و بریندار بوونە کە لەم نێوەندا زیاتر لە ١٤ هەزار کەس کوژراون و نزیکەی ١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەکەی خۆیدا هەروەها ووتی کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دەستی بە هەموو ئامانجەکانی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکانی گەیشتووە و هێزی ئاسمانی و بەرگری ئەرتەشی ئۆکراینی بە شێوەی تەواو لە ناو بردووە و هیچ دیاردەیەک لە هیزە دەریاییەکانی ئەم وولاتە بوونی نییە .

بە پێی ئەم راپۆرتە ئەرتەشی ڕووسیا بە کۆی گشتی ٢٤١٦ تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەرتەشی ئۆکراین، ١٥٨٧ یەکە لەوانی لە ناو بردووە و تێکشکاندووە . هەروەها لە ١٥٢ شەڕکەری ئەرتەشی ئۆکراین ، ١١٢ فڕۆکەی شەڕکەری لەناوچووە و لە ٧٥ باڵەفڕی سەربازی ٣٦ یان لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە ، تێکشکێندراون . وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە توانیویەتی ٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " بەیرەقدار " ی درووستکراوی تورکیا بدۆزێتەوە و تێکی بشکێنێت


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە