نوێترین هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە مووچە و ڕەوانە کردنی بڕی ٢٠٠ میلیارد دینارەکەی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە

پەیامی کورد      ...   نوێترین هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە مووچە و  ڕەوانە کردنی بڕی ٢٠٠ میلیارد دینارەکەی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە

سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا له‌باره‌ى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ زووترین كاتدا به‌غدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییش ئاشكرای ده‌كات، چاوەڕوانده‌كرێت سبەینێ یەکشەممە فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ڕەوانەى گه‌نجینه‌كان بكرێت.
فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى ١٠ ئۆکتۆبەرى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌میدیاى پارتى وتوه‌، "بڕیارە لەکاتێکی نزیکدا تەمویلی ٢٠٠ ملیارەكە لەبەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بکرێ".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەک له‌‌گەنجینەكان وتوویه‌تى، "لیستی مووچەی مانگی ١٠ی وەزارەت‌و فەرمانگەکان بێ لێبڕین ئامادەكراوه‌و چاوەڕوانی ناردنی فەرمانی خەرج کردنین لەلایەن وەزارەتی داراییەوە".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایكردوه‌، چاوەڕوان ده‌كرێت سبەینێ یەکشەممە، فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠یان بۆ ڕەوانە بکرێ تاوه‌كقو هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو له‌٢٥ی ئه‌م مانگه‌شدا دەست بەدابەشکردنی مووچه‌ بكه‌ن.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە