نوێترین پیلانى پاڤێڵ تاڵه‌بانى سکرتێری گشتی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاشكرا دەبێت
پەیامی کورد ... نوێترین پیلانى پاڤێڵ تاڵه‌بانى سکرتێری گشتی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاشكرا دەبێت
نوێترین پیلان ئاشكرا ده‌كرێت ئەویش سەبارەت بە ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى حێزبه‌كه‌ىەتی ، و ده‌یه‌وێت هێزێكى ڕاهێندراوى ١٥ هه‌زار چه‌كداری درووست بكات.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت و ئاگاداره‌وه هاتووە کە پاڤێڵ تاڵه‌بانى سکرتێری گشتی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌ستى پێكردوه بۆ ده‌ركردنى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر ده‌سەڵاتی سه‌ركرده‌و به‌رپرسه باڵاكانى حێزبه‌كه‌ى، ده‌یه‌وێت ته‌واوى هێزه چه‌كداره حێزبیه‌كانى حێزبه‌كه‌ى بخاته ژێر كۆنترۆڵى خۆیه‌وه.
به ووته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "پاڤێڵ تاڵه‌بانى هه‌موو هه‌وڵى بۆ ئه‌وه‌یه ته‌واوى هێزه‌كانى یه‌كێتى له‌چوارچێوه‌ی هێزێكى ١٥ هه‌زار چه‌كداریدا ڕێك بخاته‌وه‌و سه‌رجه‌میشیان بخاته ژێر كۆنترۆڵى خۆیه‌وه".
وه‌كوو سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووە ، " تاڵه‌بانى ده‌یه‌وێت ئه‌و ١٥ هه‌زار چه‌كداره ، هێزێكى ڕاهێندراوى پڕچه‌ك و مه‌شق پێكراوبن و له‌هیچ پێداویستیه‌كیان كه‌م نه‌بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لیواكانى سه‌ر به‌سكرتاریه‌تیش له‌ئێستادا و به‌فه‌رمانێكى پاڤێڵ تاڵه‌بانى خراونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى قوباد تاڵه‌بانى براى كه له‌ئێستادا جگه له پۆستى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى، هاوكات لێپرسراوى سكرتاریه‌ت یشه، واته دوو براكه سه‌رجه‌م هێزه‌كانى حێزب ئاراسته ده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌نه ژێر فه‌رمانى خۆیانه‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە