نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا ، ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا ، ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی ناوێك له ڕووداوی به‌له‌م نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌ێنێت: چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێكی چه‌ند ناوی بڵاوكراوته‌وه كه گوایه ناوی ئه‌و قوربانییانه‌ن كه له ڕووداوی به‌له‌م (چوپ)ه نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا بوونه‌ته قوربانی له رۆژی ٢٤\١١\٢٠٢١.
ڕوونیش ده‌كه‌نه‌وه: ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا كه له رۆژی یه‌كه‌می ڕووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی و تیمی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر هێڵین ، رایده‌گه‌ێنین ئه‌و لیسته فه‌رمی نیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی فه‌ڕه‌نساوه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه و تاوه‌كوو ئێیستا ئه‌وان هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمییان نه‌بووه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ، ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان پێمان ڕاگه‌ێندراوه له چه‌ند ڕۆژی كه‌می داهاتوودا و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناسنامه‌ی قوربانییان ڕاده‌گه‌ێندرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: دوای راگه‌ێندراوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان له‌رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت له فه‌ڕه‌نسا و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی قوربانییان ئه‌وانه‌ی هاونیشتیمانی كوردستانن ده‌گه‌رێنینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه : لێره داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین رێز له هه‌ستی خانه‌واده و كه‌س و كاری قوربانییان بگرن و پێش لایه‌نه فه‌رمییه‌كان نه‌كه‌ون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار و ناسنامه‌ی پشت‌راست نه‌كراوه‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە