نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پەیامێک بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردانەوە بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پەیامێک بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردانەوە بڵاو دەکاتەوە
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان..
نه‌ورۆز، كه ئاماژه‌ی تازه‌بوونه‌وەی ژیانه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و هێنانی هیوا دوای ساڵێكی سه‌خت و دژوار.
له كاتێكدا كه په‌تای ڤیرووسی كۆرۆنای كۆڤید 19 به‌سه‌ختی سه‌رتاپای جیهانی داگرتووه، هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی پێكوته (ڤاكسین)یش ده‌ستی پێكردووه.
له‌م مانگه‌دا پاپا فرا‌نسیسی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ عێراق ئه‌نجامدا و په‌یامی ئاشتی و هیوا و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی بۆ وڵاتێك راگه‌یاند كه ده‌وڵه‌مه‌نده به فره‌یی ئایینی به‌ڵام بریندار به‌هۆی شه‌ڕ و تووند وتیژییه‌وه.
ئه‌م هیوا تازه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر ئاوێته بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ر به گیانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و بڕیاری شێلگیرانه‌ی راسته‌قینه‌ی تێكه‌ڵ به ویستی سیاسی ته‌واوه‌وه ده‌كرێ و بگره پێویستیشه به‌ده‌ست بێت.
كاتی ئاهه‌نگگێڕانه به‌ڵام به پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌وه به رێكاره خۆپارێزییه‌كانی كۆڤید-١٩ كه خۆی له به‌ستنی ده‌مامك و دوورپارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یڕه‌وكردنی پاكڕاگرتنی ته‌ندرووستی و شۆردنی ده‌ست خۆی ده‌بینێته‌وه.
له ساڵی ٢٠١٠، رۆژی جیهانی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌ێندرا. شایانی باسه، نه‌ورۆز بۆ ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی یادی ده‌كه‌نه‌وه مێژوویه‌كی كاتئاسای دوورودرێژ و كۆنی هه‌یه. من به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كورد و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە