نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەیان بە تووندی مەحکووم کرد

پەیامی کورد      ...       نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەیان بە تووندی مەحکووم کرد .

تیمی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی فایلە دەنگییەکەی موحەمەد جەواد زەریف بەم زووانە دەست بەکارەکانی خۆی دەکات .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمیر ئابادی فەراهانی ڕایگەیاند لە دانیشتنی نافەرمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمان دا دەربارەی فایلی دەنگی بڵاوکراوە لە لایەن وەزیری کاروباری دەرەوە باس و بیروڕایانگۆڕینەوەی ئەنجام درا و نوێنەرانی پەرلەمان فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەیان بە تووندی مەحکووم کرد . بەم زووانەش تیمی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی فایلە دەنگییەکەی موحەمەد جەواد زەریف بەم زووانە دەست بەکارەکانی خۆی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان بابەتی فایلە دەنگییەکەی وەزیری کاروباری دەرەوە دەخەنە بەر باس و بەدواداچوون و لە لایەکی دیکەشەوە سێ داواکاری بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم بابەتە ئامادە کراوە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئێوارەدا لە کۆمیسیۆن دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە