نوێنەرانی کۆماریخوازەکان داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن ووردەکارییەکانی وتووێژی نهێنی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باشوور سەبارەت بە ئێران ئاشکرا بکات

پەیامی کورد     ...   نوێنەرانی کۆماریخوازەکان داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن ووردەکارییەکانی وتووێژی نهێنی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باشوور سەبارەت بە ئێران ئاشکرا بکات

نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا، داوایان لە “ئانتۆنی بلینکێن”وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە کرد کە ووردەکارییەکانی وتووێژی نهێنی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باشوور سەبارەت بە ئەگەری ئازادکردنی ١ ملیار دۆلار لە پارەی بلۆکەکراوی ڕێژیمی ئێران ئاشکرا بکەن
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەمریکی “واشینتۆن فری بیکێن” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی مارس ، کۆماریخوازانی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ “ئانتۆنی بلینکێن” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیان: ”کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لە ووردەکارییەکانی پەیوەندیدار بە هەوڵەکانی “جۆ بایدێن” سەبارەت بە هاوکاریکردنی کۆرەی باشوور، کە بڕیارە ١ ملیار دۆلار لە داراییەکانی ڕێژیمی ئێران کە بەهۆی گەمارۆکانەوە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بە سەر داگیرابوو ئازاد بکا هیچ ڕاپۆرتێکی بە کۆنگرە نەداوەتەوە و دەبێ ووردەکارییەکانی ئەو وتووێژەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.
کۆماریخوازانی کۆنگرەی ئەمریکا و بەشێک لە نوێنەرانی دێموکراتەکان نیگەرانی ئەوەن کە گەمارۆکانی سەر لەلایەن “جۆ بایدێن” کەم بکرێتەوە و ئەو سیاسەتە هەڵەیە ببێت بەهۆی ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران بەرنامەی ناوەکی خۆی ڕانەئێران گرێ و دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگا.

‎ جێی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران بە دەست بەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی کۆریای باشوور، بۆ ئازادکردنی ئەو نەوتهەڵگرە داوای ٧ ملیار دۆلار دەکا و بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن کە بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا ناتوانین ئەو ئاڵوگۆرە ئەنجام بدەین.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە