نوێنەرایەتی فەتح هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... نوێنەرایەتی فەتح هۆشداری دەدات .
نوێنەری هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە گەڕانەوەی سەر لە نوێی داعش لە ئۆردووگای " الهول " سووریا بۆ ناو خاکی عێراق هۆشداری دەدات .
نوێنەری هاوپەیمانی فەتح ی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی تێرۆریستانی داعش و بنەماڵەکانیان لە ئۆردووگای " الهول " لە سنووری سووریا بۆ ناو ئەم ووڵاتە هۆشداری تووند دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک " موحەمەد البلداوی " نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە دەربارەی گەڕانەوەی تێرۆریستانی داعش و بنەماڵەکانیان لە ئۆردووگای الهول لە سووریا بۆ عێراق هۆشداری تووند دەدات
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە دەوڵەت نابێ بەهای خوێن و فیداکاری عێراقییەکان لە بیر بکات و داوای پشتگوێ نەخستن لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەم تێرۆریستانە بوو .
البلداوی ووتی : پڕۆژەیەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ئۆردووگای الهول لە سووریا بوونی هەیە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران جەخت دەکاتەوە کە دەوڵەت بەرنامەیەکی لەم شێوەیەی هەیە لە حاڵێکدا کە هێزە نیشتیمانییەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان ئەم جۆرە لە پیلان و بەرنامەیە ڕەت دەکەنەوە .
ئەو هەروەها ووتی : زۆربەی کەسەکان لە ئۆردووگای الهول تاوانبارن و ئەگەر ئەوان بێنە ناو خاکی عێراق ، ئەمە بە مانا و واتای جەنایەتێکە کە لە دژی کۆمەڵگای عێراق ئەنجام دراوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە