نوێنەرى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەرى شکستى گفتوگۆکانى بەرجام زۆرە و ڕەنگە ئێمە نەگەینە ڕێککەوتن!

پەیامی کورد     ...   نوێنەرى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەرى شکستى گفتوگۆکانى بەرجام زۆرە و ڕەنگە ئێمە نەگەینە ڕێککەوتن!


لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەرى هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە مانگى گەلاوێژ سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى ئاسایش دەگرێتە دەست، ووتى : سەبارەت بە بەرجام، دەتوانم بلێم کە پێشکەوتنێکى زۆرمان لە چارەسەرى زۆر بابەت کردووە
کە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەکە لەسەر بنەماى چاودێرى زۆر گرینگە. بەڵام کارى زۆر زۆریش ماوەتەوە کە دەبێت ئەنجام بدرێت.
 بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن و ئەگەریشى هەیە نەگەینە ڕێککەوتن.
کاتێک کە دیپلۆماسى سەرکەوتوو نەبێت، ئێمە بەردەوامى زۆر دەدەین بە پەیوەندییە باشەکانمان لە کۆمەڵگەى جیهانى تا فشار بخەینە سەر ئێران.
 سەرکۆمار بەڵێنى تەواوى داوە کە نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت دەستى بە چەکى ئەتۆمى بگات.
بەڵام ئە بەردەوام ئامادەییشى هەبووە بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام.
بۆیە ئێمە درێژە بە کارەکەمان دەدەین لەم بوارەدا تا بزانین دەگەینە کوێ.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە