نوێنەرى حکوومەتى هەرێم لە تاران هۆشداری جیددی و تووند دەداتە هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکات

پەیامی کورد   ...  نوێنەرى حکوومەتى هەرێم لە تاران هۆشداری جیددی و تووند دەداتە هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان 

نوێنەرى حکوومەتى هەرێم لە تاران : ئەم جارە بە جیددى ڕەفتار لەگەڵ هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکەین

نازم دەباغ، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران، لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ "ایرنا"، باسى هێرشەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى بۆ سەر حزبە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کردووە و لەم بارەوەیە دەڵێت:
 بۆ ئێمە جێگاى قبووڵ نییە کە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان، نیگەرانى بۆ ئێران و هەرێم درووست بکەن.
 ئەگەر بێتوو درێژە بە چالاکى چەکدارى بدەن، ئەم جارە بەجیددى ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ڕەفتاریان لەگەڵ دەکەین.
ئێمە نیگەرانین لەوەى کە حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دەبنە هۆکارى بۆردوومان و مووشەکبارانى خەڵکى سڤیل لە هەرێمى کوردستان.
 ئێمە لەمێژە لەگەڵ حزبەکانى ڕۆژهەڵات ڕێککەوتنمان کردوە بۆ کۆنتڕۆڵى چالاکییەکانیان، بەڵام هەندێک جار هەندێکیان بە خراپى سوود لەمە وەردەگرن و چالاکى دەکەن.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە