نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان : ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ڕێکەوتن

پەیامی کورد      ...    نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان  :  ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ڕێکەوتن .

نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێش بینی کرد کە ووتووێژەکان لە جەریانی پەیوەندیدار بە دۆسیە ئەتۆمییەکە ، تا چەند هەفتەی داهاتوو بە ڕێکەوتنێکی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی بێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی " ئاڕ تی عەرەبی " ڕووسیا " گلعاد ئەرادان " باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا و نوێنەری هەمیشەیی ئەم ووڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە واشینتۆن بەرەو واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی نوێیە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دا پێش دەڕوات .

ئەرادان کە دوێنێ چوارشەممە لە دانیشتنێک دا لە پەیوەندی لەگەل ئێران بە بەشداری " جەیک سالیوان " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی  و نەتەوەیی ئەمریکا و " مێئیر بن شابات " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل ئامادەیی هەبوو لە گفتۆگۆ لەگەڵ بنکەی میدیایی " وای نێت " ی ئەم ووڵاتە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : لایەنی ئەمریکی ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە ووتووێژەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ، دشواری و زەحمەتگەلێک بوونیان هەیە سەرەڕای ئەمانەش من بە داخەوە ناچارم پشتڕاستی بکەمەوە کە هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل نیشاندەری ئەمەیە کە هەر دوو لایەن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ڕێکەوتن 

 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە