نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران : هێشتاش لە سیاسەتی گەمارۆ و فشارەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبین
پەیامی کورد ... نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران : هێشتاش لە سیاسەتی گەمارۆ و فشارەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبین
ڕۆبێرت مالی نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاند : لە حاڵی هەماهەنگی لەگەل فەڕەنسا و کەنەدا بۆ ئازادی بەدیل گیراوانی خۆی لە ئێرانین . هەر وولاتێک سەربەخۆ دەجووڵێتەوە و سیاسەتێکی یەکگرتوو بوونی نییە کە ئێمە لە سەر ئەم بابەتە زۆر دڵگران و بە داخین .
ئەمە کارەساتێکی هاوبەشە بۆ ئێمە و داوای گرتنە بەری سیاسەتێکی یەکگرتووین .
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە قسە دژە ئێرانییەکانی خۆی ووتی : ویلایەتەیەکگرتووەکان درگاکان بۆ دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسی کراوە دەهێڵێتەوە ، بەڵام لە ئیستادا واشینتۆن بەردەوامی بە سیاسەتی گەمارۆ و فشاری خۆی دەدات . ئەگەر ووتووێژەکان ئەنجام نادرێت ، بە هۆی دۆخی ئێران و هەموو ئەو ڕووداوانەیە کە لە سێپتەمبەرەوە تاکوو ئێستا ڕوویداوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە